دۆخی ئاڵۆزی گەورەترین کەمپی ژێردەستی کوردەکانی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگەیاند: پاش هەڵاتنی دوو داعشی لە کەمپی ئەلهەول، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا و ئاسایش دەستی پێ کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە دۆخی ئاڵۆزی کەمپی ئەلهەول هەواڵی دا کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەسی پێوەندیدار بە داعش لەوێ کۆ بوونەتەوە.

ئەم رێکخراوەیە رایگەیاندووە دوو ژنی داعشی رۆژی ١٦ی مارس لەم کەمپە هەڵاتن. هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا و هێزەکانی ئاسایش ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاویان بۆ دۆزینەوەی کەسانی پێوەندیدار بەم رووداوە دەست پێ کرد.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا هەروەها وتوویە بە بۆنەی دۆخی ئاڵۆزی هێزە کوردەکانی سووریا، کردەوەی رێکخراوەکانی بەرپرسی ئەم کەمپە بۆ ماوەی یەک حەوتە رادەگیردرێت.

News Code 41359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha