AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٧ ١٢:٣٩

مێهر راپۆرت ئەدات؛

پیلانی ڕژیمی زایۆنی بۆ قۆستنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

پیلانی ڕژیمی زایۆنی بۆ قۆستنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران

ئێستا کە ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا لە پێناو بڕیارە سیاسییەکانی واشینتۆن دایە، ئەمریکا بە پێک هێنانی هێڵی میدیایی نوێ بەدوای باس کردن لە بابەتهایەک بۆ بەرژەوەندی زایۆنیستەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ڕاوەستانی دانوستانەکانی بەرجام، هەموو لایەنەکانی بەرجام لە پایتەخەتاکانی خۆیان دان و بە پێی وتەی دانوستانکارەکان ئێستا کاتی بڕیاردانی سیاسی لە پایتەختەکانە.

وێدەچێ لایەنی ئەمریکیی زیاتر لەوەی کە بەدوای بڕیاردان بێت، بەدوای یاری میدیایی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵە و بێ بنەمایە. ژمارەیەک لە میدیا رۆژاواییەکان وەکوو رۆیترز و ئێکسیوس بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان، بەدوای ئەوەن تاران بکەنە بەرپرسیار.

رێککەوتنی بەرجام تا ڕادەیەک کۆتایی هاتووە بەڵام سڕینەوەی ناوی سوپا لە لیستی تیرۆر لە بابەتە سەرەکییەکانە کە هێشتا نەگەیشتۆتە ئەنجام.

پاش هێرش بۆ بنکەکانی ڕژیمی زایۆنی لە هەولێر، ئەوان تێگەیشتن کە لە دۆخێکی لاواز دان. کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا بە ئاشکرایی رایگەیاندووە بوونی زایۆنیستەکان لە دەوروبەری خۆی قەبووڵ ناکات و بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵات و میلەتی ئێران هەموو جۆرە کردەوەیەکی پێویست ئەنجام ئەدات.

News ID 41351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha