AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٣ ٢٠:٠٩

تاران تایمز لێکی دایەوە؛

مووشەکەکانی سوپا بنکەی مووسادیان کردە ئامانج/ هۆشدار بە تێل ئاڤیڤ

مووشەکەکانی سوپا بنکەی مووسادیان کردە ئامانج/ هۆشدار بە تێل ئاڤیڤ

بەیانی رۆژی پێشوو ١٢ مووشەکی بالستیکی خاڵپێک شوێنێکیان لە هەولێر کردە ئامانج کە لە لایەن سیستەمی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنی مووسادەوە کەڵکی لێ وەردەگیرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی تاران تایمز لە بابەتێکدا هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بۆ ناوەندی سیخوڕی ڕژیمی زایۆنی لە هەولێری لێک دایەوە.

ئەم رۆژنامەیە نووسیویە: مووشەکەکان ناوەندەکانی سیخوڕی ئیسرائیلیان کردە ئامانج و خەساری زۆریان لێ دا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەم ڕژیمە کوژران.

کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین رایگەیاند: ئەم هێرشە کە بە زیاتر لە ١٠ مووشەکی بالستیک بەڕێوە چوو، توانی ناوەندێکی هەواڵدەری رژیمی زایۆنی بکاتە ئامانج. ئەم سەرچاوانە داکۆکیان کرد ئەم هێرشە ناوەندی مووساد لە هەولێری رووخاند.

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی گرتە ئەستۆ و ڕایگەیاند: ئەم هێرشە ناوەندێکی پیلانگێڕی رژیمی زایۆنی لە هەولێری کردە ئامانج.

هەروەها سوپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: جارێکیتر داکۆکی دەکەین هەر خراپەکارییەکی رژیمی زایۆنی بە جیدی وڵام ئەدەینەوە. میلەتی ئێران دڵنیا دەکەینەوە ئاسایش و هێمنایەتی ئێران، هێڵی سووری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئیزنی هەڕەشە و دەستدرێژی بە کەس نادەین.

ئەلمەیادین نوسیویە: ئێران کوژرانی ٤ ئەفسەری ڕژیمی زایۆنی و بریندار بوونی ٧ کەسی پەسند کرد کە ٤ کەس دۆخیان نالەبارە.

News ID 41319

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha