بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کوژرانی ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو ڕێکخراوە کەسێکی بە ناوی ئەبولحەسەن هاشمی قورەیشی وەکوو خەلیفەی نوێی خۆی ناساند.
ئەو گرووپە ڕۆژی پێنجشەممە کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی و وتەبێژەکەی پشت ڕاست کردەوە.
ئەبوو ئیبراهیم قورەیشی مانگی ڕابردوو لە ئەدلەب لە ناوچەیەک نزیک لە سنووری تورکیا کوژرا. قورەیشی دوای ئەبووبەکر بەغدادی دووهەم خەلیفەی داعش بوو.
بە پێی نووسراوی هەواڵدەریی هاوار، داعش ڕایگەیاندووە کە خەلیفەی نوێی ئەو گرووپە کەسێکە بە ناوی ئەبولحەسەن هاشمی.
Your Comment