AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢١ ١٣:٥٢

بە پشت ڕاست کردنەوەی مەرگی سەرکردەی پێشوو؛

سەرکردەی نوێی گرووپی داعش ناسێندرا/خەلیفەی سێهەم هات

سەرکردەی نوێی گرووپی داعش ناسێندرا/خەلیفەی سێهەم هات

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کەسێکی بە ناوی ئەبدولحەسەن هاشمی وەکوو سەرکردەی نوێی خۆی دوای ئەبوو ئیبراهیم قورەیشی هەڵبژارد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای کوژرانی ئەبوو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی سەرکردەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەو ڕێکخراوە کەسێکی بە ناوی ئەبولحەسەن هاشمی قورەیشی وەکوو خەلیفەی نوێی خۆی ناساند.

ئەو گرووپە ڕۆژی پێنجشەممە کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قورەیشی و وتەبێژەکەی پشت ڕاست کردەوە.

ئەبوو ئیبراهیم قورەیشی مانگی ڕابردوو لە ئەدلەب لە ناوچەیەک نزیک لە سنووری تورکیا کوژرا. قورەیشی دوای ئەبووبەکر بەغدادی دووهەم خەلیفەی داعش بوو.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەریی هاوار، داعش ڕایگەیاندووە کە خەلیفەی نوێی ئەو گرووپە کەسێکە بە ناوی ئەبولحەسەن هاشمی.

News ID 41292

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha