AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٠ ١٣:٤٤

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان:

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران نزیکە بە مەرجێک

ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران نزیکە بە مەرجێک

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەوڵەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش بەردەوامە. ڕێککەوتن نزیکە ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبینانە هاتبێتە مەیدان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەری خۆی نووسی: ئەمڕۆ لەگەڵ جۆزێف بورل گفتوگۆیەکی باش و سازێنەرمان هەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: هەوڵەکان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنی باش و سەقامگیر بەردەوامە. ڕێککەوتن نزیکە ئەگەر لایەنی ئەمریکی ڕاستبینانە و قایم هەڵسوکەت بکات.

بە وتەی ئەمیە عەبدوڵڵاهیان، بە تێکڕایی و بە شێوەی گرووپی ئەنجامی دانوستانەکانی ڤیەنا دیاری دەکرێت و نە بە شێوەی تاک لایەنە. هەوڵی هاوبەش پێوەیستە.

ناوبراو جەختی کرد: ئەوە مەنتق و عەقڵیەتە کە ئەبێ زاڵ بێت.

News ID 41286

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha