دەسەڵاتداران خەریکی گەندەڵین و دەستیان لە خەڵک بەرانبەر کێشەکان بەرداوە

ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی دادپەروەری کوردستان پارتە دەسەلاتدارەکانی هەرێمی بەرپرسی دۆخی خراپی ئابووری و گرانی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێبواری حەمد، لە ئەو بارەوە وتی: هەرێمی کوردستان و شارەکانی لە ژێر سێبەری گرانی نرخی کاڵاکان و خزمەتگوزاری و بێکاری و هەژاری، بەرەوڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە.

ڕێبواری حەمد زیادی کرد: پارتە دەسەڵاتدارەکان، سەرقاڵی گەندەڵی، دزی و پاڵ دانەوە بە پۆستەکانن و دەستیان لە خەڵک بەرانبەر قەیرانەکان لەوانە بەرز بوونەوەی توندی نرخەکان و دۆخی دژواری ئابووری بەرداوە و تەنانەت تا ئێستا مووچەی فەرنابەرانیان نەداوە.

شیاوی باسە بەغدا و پارێزگاکانی تری عێراق لەگەڵ نرخی زۆری مادە خۆراکییەکان بەرەوڕوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەت بڕیارگەلێکی بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو دۆخە داوە. بەڵام خەڵک ئەوە بەس نازانن.

News Code 41283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha