بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەفەوی ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە فێستیڤاڵی پیاوانی ئاسایش و توانایی سەبارەت بە شەهید سولەیمانی وتی: حاجی قاسم کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی بەرخۆدانی ئیسلامییە، هەموو جیهان حاجی قاسم دەناسێن.
ناوبراو زیادی کرد: شەهید بوونی حاجی قاسم زیاتر لە زیندوو بوونی بۆ ئەمریکییەکان مەترسیدارە و ملیۆنان موسڵمان دژی ئەمریکییەکان و جەنایەتەکانی ترامپ و سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بوونەتە دوژمن.
سەرلەشکەر سەفەوی وتیشی: ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان ئەمریکییەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا ئەبێ بچێتە دەرەوە، هەڵاتنی ئەمریکییەکان لە ئەفغانستانتان بینی و ئەو هەڵاتنە لە عێراقیش دووپات دەبێتەوە. ئەو هەڵاتنە لە ڕۆژهەلاتی سووریاش دووپات دەبێتەوە. ئەو هەڵاتنە لە کەنداوی فارسیشدا دەستپێدەکات.
Your Comment