AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٤ ١٢:١٠

لە دەیەمین ڕۆژی شەڕی ئۆکرانیا؛

ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەسەر ئاگربڕی کاتی

ڕێککەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا لەسەر ئاگربڕی کاتی

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند بۆ کۆریدۆری مرۆیی و چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕێککەوتنمان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە دەیەمین ڕۆژی شەڕی ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە سەبارەت بە کۆریدۆری مرۆڤدۆستانە و ڕێگاکانی چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لەگەڵ لایەنی ئۆکراینی ڕێککەوتن کراوە و ڕێگاکانی مرۆڤدۆستانە بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لە ماریۆپۆل و ولنۆڤاخا دەکرێتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو وتەبێژی کۆشکی کرملین لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ڕووسەکان لە ئۆکرانیا وتی: پووتین لە گفتوگۆ لەگەڵ لۆکاشنکۆ جەختی کرد ئۆپراسیۆنی سەربازی بە پێی بەرنامەی دیاری کراو درێژەی هەیە و بەتواوەتی بەڕێوە دەچێت. ناوبراو زیادی کرد: بەرچاوگەی دانوستانەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا پێوەندی بە کاردانەوەی کیێف بە هەڵوێستەکانی مسکۆوە هەیە. ئەو دانوستانانە ئەبێ لە بێدەنگی و بە دوور لە هەرای مێدیایی ئەنجام بدرێت.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ کاتژمێر 10 ی بەیانییەوە، تەقە کردن ڕادەگیردرێت و ڕێگاکانی مرۆڤدۆستانە بۆ چوونە دەرەوەی خەڵکی سڤیل لە ماریوپۆل و ولنۆواخا دەکرێتەوە.

News ID 41232

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha