AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٠ ١١:٢٥

گفتوگۆی بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوت

گفتوگۆی بەرپرسانی هەرێم سەبارەت بە حوکمی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە نەوت

چوار سەرۆکەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی سەبارەت بە پاشهاتەکانی حوکمی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، چوار سەرۆکەکەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی سەبارەت بە پاشهاتەکانی حوکمی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و گاز گفتوگۆیان کرد.

لە ئەو کۆبوونەوە کە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێم بەرێوە چوو، بەشداربوان جەختیان کرد کە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی قبووڵ نەکراوە و هەرێمی کوردستان درێژە دەداتە هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوە مافی یاسایی خۆی و بە هیچ لەونێک لە مافە یاساییەکانی خۆی دەست هەڵناگرێت و هەموو هەوڵە یاساییەکان بۆ پالثشتی لە مافەکانی هەرێم دەگرێتە بەر.

سێ سەرۆکەکەی هەرێم جەختیان کرد کە بڕیاری دادگای فیدراڵ دژی بنەماکانی سیستەمی فیدراڵی و پێشێل کرانی ڕاشکوانە مافەکانی هەرێمە.

پیشتر، دادگای فیدراڵ عێراق ڕۆژی سێشممە 26 ی ڕێبەندان یاسای نەوت و گازی ڕێکخراو لە هەرێمی کوردستانی پێچەوانەی دەستوور وەسف کرد و داوای لە بەرپرسانی ئەو ناوچە کرد نەوتی خاوی بەرهەمهێنراوی خۆیان ڕادەست یبەغدا بکەن.

News ID 41192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha