AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٧ ١٩:٢٦

تاران تایمز راپۆرتی دا؛

هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر شەڕی ئۆکرانیا

هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر شەڕی ئۆکرانیا

شەڕ لە ئۆکرانیا پێوەندی نێوان وڵاتانی جیهانی تاقی کردەوە و هەڵوێستی ئێران لە بەرانبەر ئەم شەڕەدا بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی ناوچە، جێی سەرنجە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی تاران تایمز لە راپۆرتێکدا هەڵوێستی ئیران لە بەرانبەر شەڕی ئۆکرانیا لێک داوەتەوە.

تاران تایمز وێڕای ئاماژە بە کاردانەوەکان بە شەڕی ئۆکراین، نووسیویە: چەند وڵاتی ناوچەیی کە هاوپەیمانی ئەمریکا دێنە ئەژمار، هەڵویستێکیان لەم بارەوە نیشان داوە کە نیشاندەری قەڵشتی نێوان واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەیە.

ڕژیمی زایۆنی کە گرینگترین هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچە، شەڕ لە ئۆکراینی ئیدانە کردووە و تورکیاش سەرەڕای ئیدانە کردنی شەڕ، رەخنە لە رۆژاوا دەگرێت.

ئێران تەنیا وڵاتی ناوچەیە کە داوای وتووێژ و دیپلۆماسی بە مەبەستی چارەسەر کردنی دووبەرەکییەکان دەکات و هاوکات داکۆکی دەکاتە سەر مەترسی هاتنی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵات.

سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتووێژ لە گەڵ ولادیمیر پووتین ئەم هەڵوێستەی ڕاگەیاند و وتی: ناتۆ مەترسییەکی جیدی بۆ ئاسایشی وڵاتە سەربەخۆکانی ناوچەیە.

News ID 41171

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha