بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێرشی جوونی 2022 ی داعش بۆ سەر زیندانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا بووە هۆی کوژرانی نزیک بە 500 کەس. ئێستاش ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست هۆشداریی داوە ئەگەری هەیە هێرشی زیاتر ببینین.
ئەو ڕۆژنامە هۆکاری ئاوەها هێرشگەلێک، هێز گرتنی شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا وەسف کردووە کە تا ڕادەیەک سەربەخۆ دەتوانن بە شێوەی سەربەخۆ ئۆپراسیۆنگەلێک لە دژی هێزە کوردییەکان ئەنجام بدەن.
مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە ئەو ڕۆژنامەیەی وتووە شانە نوستووەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانەوە دەچنە ناو ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکان. ئەوان پیلانگەلێکیان هەیە بۆ بەرەوپێش بدنی هێرشەکانیان. بۆ نموونە، کاتێک کە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر زیندانێک خەڵک لە ئەو ناوچە بڵاو دەکەنەوە تا ئاژاوە دروست ببێت.
بۆچوونی ئێوە