AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٤ ١٨:١٠

ئەمیرعەبدوڵاهیان:

دانوستانەکانی ڤیەنا گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و گرینگ/ بە هیچ مەرجێک هێڵە سوورەکان تێپەڕ ناکەین

دانوستانەکانی ڤیەنا گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و گرینگ/ بە هیچ مەرجێک هێڵە سوورەکان تێپەڕ ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئیران وتی: ئێمە بە دانوستانەکانی ڤیەنا گەشبینین و هیوادارین لایەنی رۆژاوایی لە سەر بابەتە هەستیار و گرینگەکان بە ئەنجام بگات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی لە گەڵ هاوتای عەمانی خۆی، وتی: دانوستانەکانی ڤیەنا گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و گرینگ و تەنیا هەندێ بابەت ماونەتەوە.

ئەو وتیشی: ئێمە لە هیچ دۆخێکدا هێڵە سوورەکانی خۆمان پێشێل ناکەین و بە مەبەستی پاراستنی ماف و بەرژەوەندی خەلکی ئێران پێبەندی ئەو هێڵانە دەبین.

ئەمیرعەبدوڵاهیان وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دانوستانەکان لە نێوان ئێران و نوێنەرانی ١+٤ بەڕێوە دەچێت، رایگەیاند: بۆ ئێمە بەرژەوەندییەکانی ئەم دانوستانانە گرینگە. لە لایەنی ئەمریکییەوە هەندێ پەیامی ئەرێنیمان وەرگرتووە بەڵام تا ئێستا کردەیەک بۆ سەلماندنی مەبەستی پاکی ئەوان نەبینراوە.

وەزیری دەرەوەی ئیران راشیگەیاند: ئێمە بە دانوستانەکانی ڤیەنا گەشبینین و هیوادارین ئەو مژارانەی کە ماون لە لایەن لایەنی رۆژاواییەوە بڕیاریان لە سەر بدرێت و بگاتە ئەنجام.

News ID 41146

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha