AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٢٩ ١٥:٢٥

لە دیداری پارێزگارانی ئیلام و دیالەی عێراق بەڕێوە چوو؛

واژۆی ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووری نێوان ئێران و عێراق

واژۆی ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووری نێوان ئێران و عێراق

لە دیداری پارێزگارانی ئیلام و دیالەی عێراق ڕێککەوتننامەی دامەزراندنی بازاڕچەی باکووری نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن بەهرام نیا پارێزگاری ئیلام وتی: پاش واژۆی ئەم ڕێککەوتننامە هەوڵ ئەدەین مۆڵەتی پێویست وەربگرین.

ئەو وتیشی: هیوادارین بە دامەزراندنی ئەم بازارچە هاوبەشە بینەری گەشەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی نێوان دوو وڵات بین.

موسەنا تەمیمی پارێزگاری دیالەی عێراقیش لەم دیدارەدا وتی: پێشتر لە گەڵ پارێزگاری پێشووی ئیلام لە سەر ئەم بابەتە ڕێک کەوتین کە بەداخەوە دەوڵەتی ناوەندی لە سەری ڕێک نەکەوت.

ئەو وتیشی: بە جیدی ڕێککەوتنی دەوڵەتی ناوەندی بۆ دامەزراندنی بازاڕچەی هاوبەش لە نێوان ئیلام و دیالە شوێنگیری دەکەین.

News ID 41101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha