دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێباری دوور خستەوە

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا هۆشیار زێباری ئەندامی حزبی دیمۆکراتی کوردستان نەبێتە کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، هۆشیار زێباری لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دوربخاتەوە.

هاوکات بڕیارە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دابخرێت

News Code 41051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha