تورکیا هەمدیسان هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هیرشی ئاسمانی نوێ بۆ سەر باکووری عێراق هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە بە هۆیەوە چوار ئەندامی پەکەکە کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ هەینی لە کوژرانی چوار ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چوار تیرۆریستی ئەندامی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆپتەر کوژراون.

دوای ئەو هێرشە و لە دووی فێڤریە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندبوو کە مۆڵگەی چەکدارە کوردەکان لەوانە کەمپەکانی پەروەردە، پەناگەکان و هوماری تەقەمەنییەکانیان لە عێراق و باکووری سووریا کراوەتە ئامانج.

شیاوی باسە کە چەند ڕۆژ لەمەوپێش، شەڕکەرەکانی تورکیا 20 جار هێرشیان کردە سەر موسڵ. شەڕکەرەکانی تورکیا، کەمپی ئاوارە ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستانیان بە توندی خستە بەر پەلاماری هێرشەکانی خۆیان.

ئەوە توندترین هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی ڕابردوو بوو.

News Code 40953

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =