بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: ئەحمەد ئەحمەدی بەلەمەوانی مەهابادی پلەی دووهەمی ئەم پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.
ئەو وتیشی: یانەی "وارادرو" ئیسپانیا لە بەلەمەوانانی ئەفریقای باشوور، ئیسپانیا، فەڕەنسە و ئێران پێک هاتووە. خولی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیانە ٢٠ رۆژی دیکە لە ئێسپانیا بەڕێوە دەچێت.
ئەحمەد ئەحمەدی لە ساڵی ٢٠٢٢ لە گەڵ یانەی کامتی بەریتانیا گرێبەستی واژۆ کردووە و لە جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ لە پێشبڕکێیەکانی ئەم یانەیەدا بەشداری دەکات.
Your Comment