بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر، سکرتێری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم کە لە پێشمەرگە کۆنەکانی کوردە، ڕایگەیاند کە لە ساڵی 1980 ەوە چووتە ڕیزی پێشمەرگەوە و چالاکی کردووە و ئێستا دوای 42 ساڵ خانەنشین کراوە.
ناوبراو زیادی کرد کە بە پێی یاسای ژمارە 38 ی خانەنشین کرانی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێم ماوەی چالاکی هێزەکانی پێشمەرگە لە ماوەی ساڵانی 1980 بۆ 1991 لە جیاتی هەر یەک ساڵ دوو ساڵ حەسێب کراوە و هەر بۆیە ماوەی چالاکی و خزمەتگوزاری ناوبراو وەکوو پێشمەرگە، 52 ساڵ لەبەرچاو گیراوە.
هەروەها وتیشی کە بەوەرگرتنی پلەی ئەرتشبۆد وەکوو بانترین پلەی سەربازی لە عێراق، لەلایەن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خانەنشین کراوە.
Your Comment