هێرشی مووشەکی کرایە سەر ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ئەنبار هێرشی مووشەکی کرایە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە زمانی مێدیا عێراقییەکانەوە، چەند کاتژمێر پێش ئێستا سێ مووشەک بەرەو میوانخانەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی نوێی عێراق لە ناوچەی گەرمە لە ئەنبار تەقێندرایەوە و یەکێک ل ەمووشەکەکان لە نزیک شوێنی مانەوەی ئەو لە ئەنبار کەوتووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە بەهۆی ئەو هێرشەوە دوو کەس لەوانە منداڵێکی پێنج ساڵان بریندار بوون.

ماڵپەڕی هەواڵی ناس کوردیش ڕاپۆرتی دا کە ئەو مووشەکانە لە ناوچەی زارعی دیجلەوە هاوێژراوە و برینداربووەکان دوو منداڵ بوون.

هەواڵدەری ئەناتۆڵیش ڕاپۆرتی دا کە چوار مووشەک بەرەو میوانخانە و شوێنی مانەوەی حەلبووسی تەقێندراوە و بەر شوێنە جیاجیاکانی باڵەخانەکە کەوتووە.

News Code 40844

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =