ڕوانگەی کارناسان لە سەر هێرشی داعش بۆ سەر زیندانی حەسەکە

کارناسان هێرشی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکەیان هەوڵی ئەو گرووپە بۆ بەهێز کردنەوەی خۆی و زیاد کردنی ڕێژەی هێزەکانی وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمەن جەواد تەمیمی کارناسی گرووپە توندڕەوەکان لە سووریا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: هێرشی ئەم دواییەی داعش بۆ سەر زیندانی سەناعە لە حەسەکە سەختترین هێرشی ئەو گرووپە لە ساڵی 2019 لە باغۆزە بەڵام جەختی کرد کە هەوڵی ئەم دواییەی داعش لەگەڵ توانایی ئەو گرووپە لە ساڵی 2014 بەراورد ناکرێت کە توانی بەشگەلێک لە خاکی سووریا و عێراق کۆنترۆڵ بکات.

ناوبراو جەختی کرد کە سەختیی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش پێوەندی بە ئەوەوە هەیە کە چەند زیندانیی ئەو گرووپە تیرۆریستییە توانیویەتی لە زیندانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان هەڵبێت.

نیکۆلاس هراس لە ڕێکخراوی نیولاینزیش هێرشەکانی ئەم دواییەی داعس بۆ سەر زیندانی حەسەکەی هەوڵی ئەو گرووپە بۆ باشتری کردنی دۆخی دەروونی و ژمارەی هێزەکانی وەسف کرد و هۆشدایی دا ئە وگرووپە لە داهاتوودا هیرشی زیاتر لە ئەو جۆرە ئەنجام دەدەن و هۆکارەکەشی هەوڵ بۆ ئازاد کردنی هێزەکانی خۆی لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانە.

پیتر وان ستینیش پێی وایە کە لەمەوپاش هێزەکانی داعش لە بیابانەکانی سووریا ون دەبن و ناتوانن ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆیان زیاد بکەن.

بەڵام چارلی وینتر کارناسی پرسەکانی داعش و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێی وایە ئەگەرچی ‌هێرشی داعش بۆ ئەو زیندانە لە باری سەربازییەوە کاریگەر زۆری نییە بەڵام کاریگەری نمانەیی گەورەی دەبێت چونکوو لایەنگرەکانی بوێرتر دەکاتەوە.

News Code 40832

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha