بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر عەبدولخالیق تەلعەت ڕایگەیاند کە ڕووداوی هەڵاتنی ئەندامانی و سەرکردەکانی داعش لە زیندانی حەسەکە، ئەگەر کۆنترۆڵ نەکرێت و زیندانیان نەگەڕێندرێنەوە زیندان، دەتوانێت ببێتە گەورەترین هەڕەشە دژی ئاسایشی عێراق؛ چونکوو ئەو زیندانیە هەڵاتووانە راستەوخۆ دێنە عێراق.
نوێنەری هەرێم لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق، ئاماژەی کرد کە ئەو وڵاتە، خۆی لە باری ئاسایشەوە لە دۆخێکی لەباردا نییە و ئێستاش ئەو دۆخە لە کاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێ توندتر بووەتەوە و بۆشای ئەمنی لە وڵات دروست بووە و ئەگەری هەیە داعش هێرشی تیرۆریستی وەکوو هێرش بۆ سەر ئەرتەش لە پارێزگای دیالە کە بووە هۆی کوژرانی 11 سەرباز، دووپات بکاتەوە.
هەروەها وتیشی کە ئەگەر سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا بە باشی کۆنترۆڵ دەکرا؛ ڕێگری لە مەترسی دزەی داعش ئاسان بوو، بەڵام بە ئەم دۆخەی ئێستای عێراق، مەترسی زیاتر لە سەر وڵات هەیە و پێویستە جیهازات و هێزی زیاتر بۆ پارێزەری لە سنوورەکان بنێردرێت و ڕێوشێنی ئەمنیەتی و بەرگری زیاتریش بگیردرێتە پێش.
Your Comment