بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای وەسفکردنی ئێران درێژەی گەماۆی غەزە و هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر ئاوارەکانی بە جەنایەتی جەنگی، ڕەخنەی لە پەسیڤبوونی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکان هەمبەر بەو جەنایەتانە گرت و وتی: ئەمریکا و هەندێک وڵاتی ئەورووپی بە پێدانی یارمەتیی چەک و چۆڵ بەو ڕژیمە، هاوبەشی جەنایەتەکانین.
بەقایی هەروەها درێژەی پێشێلكردنی ئاشکرای ئاگربڕ لە لایەن ڕژیمی زایۆنی لە لوبنان، دەستدرێژیی بۆ سەر سەروەری و تەواوەتی سەرزەوینی ئەو وڵاتە، بوردومانی ئاسمانی و درۆنی و تیرۆری چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی بە توندی ئیدانە کرد و هەمدیسان جەختی لە بەرپرسایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستبەرکەرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ بۆ وەستاندنی جەنایەت و دەستدرێژییەکان کرد.
Your Comment