پاڵپشتی لە بەربژێریی زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ناکەین

ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختی کرد ئەو هاوپەیمانییە لە بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پاڵپشتی ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەهد نیوز، فراس تورکی، لە ئەو بارەوە وتی: زێباری، بەربژێرێکی ڕاستەقینە نییە. بەڵکوو ئامێرێکە بۆ گوشار لەسەر یەکێتی نیشتمانی و هەزار تێبینی و هیمای پرسیار سەبارەت بە ناوبراو لە ئارادایە. لەلایەکی ترەوە، بەربژێری شیاوتر بۆ ئەو پۆستە هەیە.

فراس تورکی زیادی کرد: پۆستی سەرۆک کۆماری، هی کوردەکانە. بەڵام ناساندنی بەربژێری سەرۆک کۆماری ئەبێ بە شێوەی ڕێککەوتنی لە نێوان هەموو لایەنەکان بێت نەک ئەوەی کە بەربژێرێک کە بە گەندەڵی تاوانبارە لە ئەو بارەوە بناسرێت.

شیاوی باسە عەباس عەرداوی سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی "ئیرتقا" پێشتر لە ئەو بارەوە وتبووی: بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، بە واتای پێشێل کرانی یاسای بنەڕەتی و یاساکانی دیکەی وڵاتە.

News Code 40784

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =