ئیماراتییەکان گەورەتر لە قەبارەی خۆیان ئاژاوە دەنێنەوە/پیرۆزبایی لە ئەنساروڵڵا

سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی نوجەبا لە ئۆپراسیۆنی مووشەکی-درۆنەی هێزە یەمەنییەکان لە وەڵام بە دەستدرێژییەکانی ئیمارات پێشوازی کرد و وتی: ئیماراتییەکان گەورەتر لە قەبارەی خۆیان ئاژاوەگێڕن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی ئەو بزووتنەوە لە ئۆپراسیۆنی مووشەکی درۆنەی هێزەکانی یەمەن لە وەڵام بە دەستدرێژییەکانی ئیمارات پێشوازی کرد و وتی: سەرکەوتنەکان لە بەرانبەر ڕژێمی بچووکی ئیمارات کە سەرچاوەی وێرانی و ئاژاوە و ئیستکبار لە ناوچەکەیە بە براکانمان لە بزووتنەوەی ئەنسارەڵڵا و فەرماندەکانی سەرکەوتن سەید عەبدولمولیک حوسی پیرۆزبایی دەکەین.

شێخ عەلی ئەسەدی وێڕای ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئیمارات لە ئاستی ناوچەکە، وتی: ئەو حکومەتە بچووکە لە هەوڵدایە بۆ ڕۆڵگێڕانێکی گەورەتر لە تواناییەکانی خۆیان و جلێکی لە بەر کردووە کە قەبارەکەی گەورەتر لە خۆیەتی.

ناوبراو بە ئاماژە بە گورزی ئەم دواییەی بەرخۆدانی یەمەن و کردنە ئامانجی شوینە ستراتیژیکییەکانی دوژمن، وتی: ئەوەیە ئاکامی خراپەکاری، جەنایەت و دوژمنایەتی ئیمارات لەگەڵ حەق لە ناوچەکەی ئێمە و شوێنەکانی دیکەی جیهان.

News Code 40766

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =