چوونە دەرەوەی 625 منداڵ لە ڕیزی هێزە چەکدارەکان لە باکووری سووریا

ئیدارەی پاڵپشتی لە منداڵانی باکوور سووریا، وتی: ئێمە هەر درێژە دەدەینە هێنانە دەرەوەی منداڵان لە ڕیزی هێزە سەربازییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالید جەبر، هاوسەرۆکی نووسینگەی پارێزەری لە منداڵان لە حەسەکە، ڕۆژی پێنجشەممە وتی: ئەوان هێشتا درێژە دەدەنە گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە کە لەگەڵ هێزە سەربازییەکان پێوەندیان گرتووە تا بچنە ڕیزیانەوە.

جەبر وتیشی: سەما کادو 16 ساڵان دوای هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی هاوپەیوەند بە پارێزەری لە منداڵان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێزە سەربازییەکان گەڕێندرایەوە بۆ لای دایک و باوکی.

ناوبراو وتیشی: بڕیارنامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەڵێن منداڵەکان لە بەشداری لە هەوڵە سەربازییەکان دوور بکرێنەوە.

بنەماڵەی سەما کادو لە ڕێگای مێدیاکانەوە داوایان لە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر کردبوو بۆ گەڕاندنەوەی کچەکەیان هەوڵ بدەن.

ئەو بنکەیە لە کاتی دامەزرانیەوە لە 14 مانگی ڕابردووەوە لە حەسەکە، 220 منداڵی گەڕاندووەتەوە ناو بنەماڵەکانیان و ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژمارەی منداڵانێک کە لە ڕیزی هێزە سەربازییەکان هێنراونەتەوە دەرەوە دەگاتە 625 کەس.

News Code 40723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =