هێرش بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان لە عێراق بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی دەکرێت

ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا وتی: هێرشەکان بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکانی عێراق بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی دەکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەوازین نیوز، نووری مالیکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێکدا بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان و بنکە پارتە سیاسییەکان لە عێراق کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕارپۆتە، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە ئەو بارەوە وتی: هێرشە جەنایەتکارانەکان بۆ سەر ساندە دیپلۆماتیکەکان و هەروەها بنکەی پارت و لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بە ئامانجی ئاژاوەگێڕی ئەنجام دەدرێن.

نووری مالیکی وتیشی: گرووپە سیاسییەکان بە مەبەستی بەرەوڕوو بوونەوەی گەڵاڵە پیلانە ڕووخێنەرەکان ئەبێ یەکپارچە ببنەوە. داخوازی ئێمە لە دەزگا ئەمنییەکان ئەوەیە کە هۆکارەکانی هێرش بۆ سەر شاندە دیپلۆماتیکەکان شوێنگیری بکەن و بۆ سزادان ڕادەستی دەسەڵاتی دادیان بکەن.

پێشتر قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، موقتەدا سەدر، بەرهەم ساڵح و هادی عامری ئەو هێرشانەیان ئیدانە کردبوو.

News Code 40714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =