دادوەری کوردی دادگای لێپرسینەوەی سەدام خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد

ڕزگار محەمەد ئەمین یەکێک لە دادوەرانی دادگای سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە ڕزگار محەمەد ئەمین خۆی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردووە و خۆی ڕایگەیاندووە بەڵگەی پێویستم ڕادەست کردووە.

ڕزگار محەمەد ئەمین یەکێک لە دادوەرانی دادگایی کردنی سەدام حسێن، دیکتاتۆری پێشووی عێراق بووە. ئەو لە ساڵی ١٩٥٧ لە سلێمانی لە دایک بووە.

هەواڵدەریی عێراق بە گوێرەی ماڵپەڕی پارلەمان ڕایگەیاندووە: ئەو کەسانەی دەیانەوێ خۆیان بۆ سەرۆک کۆماری کاندید بکەن، ڕۆژانی ١١، ١٢ و ١٣ی ژانویە داخوازی خۆیان ڕادەستی سەرۆک پارلەمان بکەن.

News Code 40692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =