تەوەرەکانی  دیداری سەرۆک وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئاماژەی دایە سەر دیداری کازمی لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر و بابەتەکانی دانیشتنەکەیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موسلە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ڕێبەری ڕەوتی سەدر دیداری کرد.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختی کرد کە لە دیدار لەگەڵ موقتەدا سەدر دۆخی خزمەتگوزاری و چارەسەری کێشەکانی بەردەم خزمەتگوزاری لە پارێزگای نەجەف و شارەکانی دیکەی تاوتوێ کردووە.

ناوبراو دوای چوونە دەرەوە لە ماڵی سەدر لە وەڵام بە هەواڵنێرەکان بەس ئەو ڕستەیە وت کە سەفەرەکەی بۆ نەجەف بەس سەفەرێکی ئیداری بووە و لایەنی سیاسی نییە.

لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی بە هەواڵنێری فراتی وت: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە سەفەری نەجەفی کردووە، پارێزگاری نوێی بۆ ئەو پارێگا دیاری نەکردووە. کازمی بە هۆی گرینگایەتی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نێودەوڵەتی نەجەف، بۆ خۆی لەسەر کاروبارەکانی ئەو پارێزگا چاوەدێری دەکات.

News Code 40627

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =