لە بەغدا تا تاران؛ ئاڵایەک کە بۆ بەرخۆدان هەڵکرا

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق لە شوێنی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە نزیکی فڕۆکەخانەی بەغدا کۆبوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی عێراق شەوی شەممە لە شوێنی شەهادەتی شەهیدان سولەیمانی و موهەندیس لە نزیکی فڕۆکەخانی بەغدا کۆبوونەوە و لەوێ مۆمیان داگیرسان.

لە ئەو کۆبوونەوە کەشێکی تایبەت زاڵ بوو. لە شەقامی فڕۆکەخانەی بەغداش کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو لەلایەن عێراقییەکانەوە کرا.

لە ئەو کۆبوونەوە کە لە نزیکی بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە بەغدا بەڕیوە چوو، سروودی نەتەوەیی ئێران و عێراق بڵاو کرایەوە. بڵاو کردنەوەی ئەو سروودانە نیشانەی ئەوە بوو کە شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان، یەکگرتوویی تۆکمە دەکاتەوە و ئەوەی کە لەوێ بڵاو بووەتەوە پەیامێکی تایبەتی هەبوو.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداش بە هۆی کۆبوونەوەی بەربڵاوی خەڵک بە شێوەی کاتی داخرا.

لە کۆبوونەوەی خەڵلی بەغدا منارە جەمال موهەندیس کچی ئەبوو مەهدی موهەندیس قسەی کرد و لە سەر تۆڵە کردنەوە لە ئەمریکییەکان جەختی کرد. کچی موهەندیس لە ئەو کۆبوونەوە جەختی کرد کە تۆڵەی تۆ، براکەت و هاورێکانت دەکەینەوە.

ناوبراو وتیشی کە خاکی عێراق کە باڵوێزخانەی ئەمریکا بە سەریدا زاڵ بووە، وەردەگیرنەوە. منارە جەمال موهەندیس جەختی کرد کە سوێند بە خودا، لە ئەمڕۆوە بەدواوە بێدەنگ نابین.

زەینەب سولەیمانی کچی شەهید سولەیمانی لە کۆبوونەوەی فڕۆکەخانەی بەغداش ئامادە بوون وبۆ خەڵک لێدوانی دا.

ناوبراو جەختی کرد: باوکم لە ناخی دڵەوە خەڵکی عێراقی خۆشدەویست و بە عێراقێکی بەهێز بیری دەکردەوە.. شەهید ئەبو مەهدی موهەندیس ژیانی خۆی لە ڕێگای خزمەت بە عێراو دانا.. فرمێسکەکانی خەڵکی عێراق بە ئازاد کردنی ئەو وڵاتە لە دەستی ئەمریکییەکان دەبێتە شادی... کاتێکی زۆری نەماوە تا تۆڵەی فەرماندەکانی شەهید بکەینەوە.. بە خودا ئەو خوێنە و ئەو فڕۆکەخانە لەبیر ناکەین.

عێراقییەکان لە کاتی لێدوانی زەینەب سولەیمانی سەبارەت بە یەکگرتوویی گەلی ئێران و عێراق؛ دروشمی "لە بەغداوە تا کرمان ئەو ئاڵا هەڵکراوە" یان دەوتەوە.

فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبیش هەر بە ئەو بۆنەوە جەختی کرد حاجی قاسم و ئەبوو مەهدی موهەندیس، بە خوێنی خۆیان، بایەخگەلێکیان سەلماند. ناوبراو جەختی کرد ئێمە ڕژاندنی خوێن شکست ناهێنین چونکوو میراتهەلگری ئیمام حسێنین. سەرۆکی حەشدی شەعبی هەروەها وتیشی کە ئەو جەنایەتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە هیچ سەربازێکی ئەمریکی بە ورەی خەڵکەوە لە عێراق نەمێنێتەوە.

News Code 40578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha