بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، محەمەد ئەلجوبیرانی لە ئەندامانی باڵای ڕێکخراوی بەدری عێراق لێدوانێکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی عێراق دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو ئەندامە باڵای ڕێکخراوی بەدری عێراق وتیشی: سەربازانی ئەمریکا بە مردوویی خاکی عێراق بەجێ دەهێڵن. چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق یەکێک لە گرینگتریم ئامانجەکانی ڕێبەرانی سەرکەوتنە.
محەمەد ئەلجوبیرانی لە درێژەدا وتیشی: بەهایەک کە ئەمریکا لە عێراق دەیدات زۆر زۆرە و چوونە دەرەوەیان بە هەموو هێزەکانیانەوە لە وڵات، گۆشەیەکی بچووک لە تۆڵە کردنەوەی شەهیدان و ڕێبەرانێکە کە لە ڕێگای نیشتمان و عێراق گیان فیداییان کرد.
شیاوی باسە بەرپرسای ئەمریکا بە مەبەستی دەور دانەوەی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق لەسەر چوونە دەرەوەی سەربازانی بیانی لە خاکی ئەو وڵاتە، پرسە گۆڕینی ڕاسپاردەیی هێزەکانی خۆیان لە عێراق دەهێننە ئاراوە.
Your Comment