بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری لەم بارەوە وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەتدا وەزیری ڕێگا ڕاپۆرتێکی لە سەفەر بۆ عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو ولات پێشکەش کرد. ئەم ڕێککەوتننامە لە راستیدا بە ئاکام گەیاندنی ئەم بابەتە بوو کە ٢٠ ساڵە بە هەمان شێوە ماوەتەوە.
ئەو وتیشی: ئایەتوڵا رەییسی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لە سەرکەوتنی دانوستان و شوێنگیری ٢٠ ساڵەی ئیران لە گەڵ عێراق سەبارەت بە پێوەندی ئەم ڕێگای ئاسنە ڕێزی گرت.
بەهادوری جەهرومی هەروەها وێڕای ئاماژە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ ئەندامانی دەوڵەت، ڕوونی کردەوە: بە پێی ئەم فەرمانە ئەندامانی دەوڵەت دەبێ لە ماوەی یەک حەوتەدا بەرنامەیەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆمپانیا دەوڵەتییە خەساردەرەکان دابڕێژن کە تێیدا سەبارەت بە بەرژەوەندی گەیاندن بەم کۆمپانیاگەلە بڕیار بدرێت.
Your Comment