دوایین گۆڕانکارییەکان لە هەڵوێستی کوردەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق

دلشاد شەهاب ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێم و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و هەڵوێستی کوردەکانیان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، دڵشاد شەهاب، لە ئەو بارەوە وتی: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەی زۆر لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق سەرەڕای بوونی دژایەتی لایەنە کوردەکان لە ڕوانگەیاندا سەبارەت بە بەشداری یان بەشداری نەکردن لە حکومەتی داهاتوو بەڕێوە چووە. بەڵام هەموو لایەنەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر زەروورەتی پاراستنی مافی هاووڵاتیانی هەرێم جەختیان هەیە.

دلشاد زیادی کرد: لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی، لایەنەکان گەییشتوونەتە ڕێککەوتنی نوێ لەسەر بەشداری لە دانوستانەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت بە پێی بەرنامەیەکی هاوبەش.

هێمن هەورامیش لە ئەو بارەوە وتی: دوای ڕاگەیاندنی دەنگی پارتەکانی هەرێم، شاندێک لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە بۆ دەسپێکی گفتوگۆکان سەبارەت بە پێکهێنانای حکومەت دەچێتە بەغدا.

News Code 40495

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha