ترسی دوژمنان لە چێ کردنی سەمبۆلی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە فڕۆکەخانی بەغدا

بڕیار بوو کە سەمبۆلێک بۆ فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی چێ بکرێت، بەڵام هەر ئەوانەی کە لە تیرۆری سەردار سولەیمانی بەشداریان هەبوو، دژایەتییەکانیان دەست پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕیار بوو کە سەمبۆلێک بۆ فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران و جێگری حەشدی شەعبی چێ بکرێت بەڵام هەر ئەوانەی کە لە تیرۆری ئەو شەهیدانە دەستیان هەبوو، دژایەتییەکانیان دەست پێکرد و ڕێگریان کرد لە چێ کرانی ئەو سەمبۆلە. سەرەڕای وەرگتنی مۆڵەتی پێویست، گرووپێک لە بریتانیاییەکانی سەر بە کۆمپانیای ناسراو بە " S 4 G" ڕێگری کرد کە چێ کرانی سەمبۆلی فەرماندەی شەهیدی هێزی قودسی سوپای پاسداران و جێگری سەرۆکی شەهیدی حەشدی شەعبی.

کۆمپانیای بەڕێوەبری گەڵاڵەکە پێشتر وتبووی کە مستەفا کازمی داوای لە ئەو کۆمپانیا کردووە تا کۆتایی هاتنی حکومەتی ترامپ لە دانانی ئەو سەمبۆلە خۆی ببوێرێت و ترسی ئەوەی هەبوو کە عێراق لەگەڵ گەمارۆی ئەمریکا بەرەوڕوو ببێتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەڵگەیەک بڵاو کرایەوە کە نیشانی دەدا وەزارەتی بەرگری و ڕێکخراوی فڕۆکەوانی بۆ دانانی سەمبۆلی شەهید قاسم سولەیمانی لە سەر ڕێگای فڕۆکەخانی بەغدا ڕێککەوتوون بەڵام شارەوانی بەغدا بە بیانووی ئەوەی کە شوێنی سەمبۆلەکە لە شوێنێکی گونجاودا نییە، لەگەڵ دانانی دژایەتی کرد.

موتەلبی وتی کە شارەوانی بەغدا نابێت گوێ بگرێت لە گوشارگەلێک کە لایەنە سیاسییە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەیخەنە سەریان و پاراستنی نەخشەی فڕۆکەخانە و ژێرخانەکانی بیانوویەکی باش بۆ دژایەتی لەگەڵ دانانی سەمبۆلەکە نەبوو.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق وتبووی: کۆمپانیای بریتانیایی "جی فۆر ئێس" کە بەرپرسی کاروباری ئەمنیەتی فڕۆکەخانەی بەغدایە لە بەشێک لە ئۆپراسیۆنی تیرۆری سەردار سولەیمانی و لە بواری دڵنیا بوونەوە لە ئامانج بۆ ئەنجامی تیرۆرەکە بەشداری کرد. شێوەی ئاسایی لە فڕۆکەخنەی بەغدا ئەوەیە کە لە کاتی نیشتنەوەی فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانە، کۆمپانیای جێ فۆڕ ئێس ئەبێ لە شوێنێکی تایبەت لە فڕۆکەخانە ئامادە بێت بەڵام تەنیا لە ئەو ڕۆژە و لە ئەو گەشتەدا، ئۆتۆمبیلی ئەو کۆمپانیا بریتانیاییە لە شوێنەکە ئامدە نەبوو بەڵکوو ڕێک لە بەردەم پلیکانەکانی فڕۆکەکە و لە شوێنی دابەزینی موسافرەکان وەستا، کەواتە ئەوە نیشانی دەدات کە ئەو کۆمپانیا بەرپرسی ئەنجامی ئەو ڕاسپاردە بووە. ئەفسەرە ئەمنییەتییەکان کامێراکانی نزیک پلیکانەکانی فڕۆکەکەیان بینیوە کە ڕاسپاردەی ئەوان چاوەدێری جوولەی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس بووە.

News Code 40480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha