لێکەوتەکانی داخرانی سنووری هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری چ دەبێت؟

هەندێک بنکەی یارمەتی نێودەوڵەتی نیسبەت بە پاشهاتە نەرێنییەکانی داخرانی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و ئیدارەی خۆسەر لەسەر ناردنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەرێم ئەم هەفتەیە دەوازەی سنووری سمالکا-فیش خابوور لە نێوان ئەو ناوچە و ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریای لە ناڕەزایەتی بە پێکدادانی خۆپیشاندەرانی لایەنگری ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، داخست. چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا لە داخرانی هەموو چالاکییەکانی ئەو دەروازە سنوورییە هەواڵی داوە.

هەندیک ناوەندی یارمەتی گەیاندنی نێودەوڵەتی بە ئاماژە بە سنووردار بوونی پێوەندییە دەرەکییەکانی ئیدارەی خۆسەر بە دەروازەی سنووری لە هەرێمی کوردستان نیسبەت بە لێکەوتەکانی داخرانی ئەو دەروازە سنوورییە هۆشداریان دا.

هەڵمەتی یارمەتیدان و پارێزەری لە خەڵکی سڤیلی ئەورووپا ناسراو بە ئەی ئێس ئێچ ئۆ ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەک ڕایگەیاند بەهۆی داخرانی ئەو دەروازە سنوورییە، ئەگەری ناردنی چەندین وەجبە کە بۆ یارمەتی گەیاندن بە کوردەکانی سووریای دابین کراوە، بوونی نییە.

ئەو ناوەندە هۆشداریی داوە کە داخرانی ئەو دەروازە کاریگەری نەرێی زۆری لەسەر ئۆپراسیۆنی یارمەتی گەیاندن بە 1.8 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی کوردستانی سووریا دەبێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە بۆ دروست کردنی بەستێنی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە ئەو دەروازە سنورییە دەکەنەوە.

News Code 40452

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =