مەسروور بارزانی بۆ شاردنەوەی گەندەڵی دارایی خۆی تۆمەتی ئەخلاقی دەداتە پاڵ کەسانی دیکە

نوێنەری کوردی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ شاردنەوەی ڕیسوایی گەندەڵی دارایی خۆی پەنای بۆ تۆمەتی ئەخلاقی لە هاوژینەکەی ئەو داوە و هەر بۆیە سکاڵا لە سەرۆک وەزیران دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دوایی، ڕۆژنامەی ئەمریکەن پرۆسپێکت چاپی ئەمریکا، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە کڕینی مڵکی زۆر لە ئەو وڵاتە لەلایەن مەسروور بارزانییەوە، لە ژێرناوی "پاشماوەکانی گەندەڵی لە عێراقەوە تا مەیامەی" بڵاو کردەوە و ئامژەی کردە سەر بوونی چەندین مڵکی ناوبراو کە بڕی داراییەکەیان دەگاتە چەندین دە ملیۆن دۆلار.

نووسینگەی مەسروور بارزانی لە کاردانەوە بە ئەو ڕاپۆرتە لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای وەدرۆ خستنەوەی، پاگەندەی کردووە کە نووسەری ئەو ڕاپۆرتە، لەگەڵ هاوژینی یەکێک لە نوێنەرە کوردەکانی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق پێوەندی هەبووە.

مەسروور بارزانی بۆ شاردنەوەی گەندەڵی دارایی خۆی تۆمەتی ئەخلاقی دەداتە پاڵ کەسانی دیکە

دوای بڵاو بوونەوەی ئەو وەڵامە، سەرکەوت شەمسەدین نوێنەری کوردی مەجلیسی عێراق ڕایگەیاند کە ئو تۆمەتە ناوبراو و شنیار ئەنوەر حسێنی هاوژینی دەگرێتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئو تۆمەتە ژیانی تایبەتی ئەوانی پێکاوە و بارزانی بە ئەو کارەی کەسایەتی ئەوانەی تیرۆر کردووە.

News Code 40286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha