سەرۆک کۆماری ئێران بۆ لێکدانەوەی کێشە و گرفتەکانی خەڵک گەییشتە لوڕستان

لوڕستان ئەمڕۆ بووە میوانداری سەرۆک کۆماری ئێران، ئیبراهیم ڕەئیسی لە کاتی گەییشتنی بۆ لوڕستان هیوای خواست کە دەوڵەت بتوانێت بێکاری لە لوڕستان کەم بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ هەینی پارێزگای لوڕستان لە یازدەیەمین سەفەری سەرۆک کۆمار، بووە میوانداری ئیبراهیم ڕەئیسی و هەندیک لە ئەندامانی کابینەکەی. لێکدانەوەی کێشەکانی خەڵک، دیدار لەگەڵ چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگا و بەشداری لە کۆبوونەوە جیاوازەکان لە گرینگترین بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەر بۆ لوڕستانە.

ئیبراهیم ڕەئیسی هەر لە سەرلەبەیانییەوە سەردانی قەڵای مێژوویی فەلەکولئەفلاکی کرد و هەروەها سەردانی چەند شوێنی پیشەیی لەوانە کارخانەی یەخچاڵ سازی خوڕماوای کرد.

هەر یەکە لە وەزیرانیش بۆ شوێنگیری بواری کاری خۆیان چوونەتە شارێک لە شارەکانی ئەو پارێزگایە.

News Code 40280

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =