مۆزەی "بووکەڵەکان" لە ڕەوانسەر دەکرێتەوە

سەرۆکی گرووپی مۆزەکانی کرماشان لە دەرکردنی مۆڵەت بۆ دامەزراندنی مۆزەی "بووکەڵەکان" لە شاری ڕەوانسەر هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکرەم تەهماسبی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: ئەم پێشنیارە بە مەبەستی دابین کردنی شوێنێک بۆ لێکۆڵەرانی بواری تەڕاحی و بەرهەم هێنانی ئامێری یاری، داهێنان، ناساندنی یارییە مەحەلییەکان و فێرکاری داب و نەریت و مێژووی منداڵانی پێشوو دادەمەزرێت.

ئەو وتیشی: ئەم جۆرە مۆزە بۆ هەموو تەمەنەکان و هەموو چین و توێژەکان سەرنج ڕاکێشە و تەنیا تایبەت بە منداڵان نییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکێک لە مەبەستەکانی دانانی ئەم مۆزە ئاشنا کردنەوەی خەڵک لە گەڵ بووکەڵە مێژووییەکانە کە لە گێڕانەوە زارەکییەکاندا ئاماژەیان بۆ کراوە.

تەهماسبی ڕوونی کردەوە: مۆزەی " بووکەڵەکانی سابات" لە گوندی کانی کچینە بەم زوانە دەکرێتەوە.

News Code 40247

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =