AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٦ ١٢:١٠

بە پێی بڕیاری کۆمیسیۆنی پەروەردەی مەجلیس؛

زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەوترێتەوە

زمانی کوردی لە قوتابخانەی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەوترێتەوە

نوێنەری مەهاباد لە مەجلیس هەواڵی دا کە کۆمیسیۆنی پەروەردەی مەجلیس فێر کردنی زمانە خۆجەییەکان لە قوتابخانەکانی ئێرانی قبووڵ کردووە و پەروەردە و بارهێنان ئەبێ لە ئەو بوارەدا هەوڵ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموودزادە ڕایگەیاند: بە پێی ئەو گەڵاڵەیە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان ئەرکیەتی لە ساڵی 1402 تا 1403 ئەدەبیاتی خۆجەیی و ئێتنیکی گونجاوی هەر ناوچەیەک بە شێوەی دوو کاتژمێر لە هەفتە لە پلەکانی حەوتەم و دەیەمی سەرەتایی بڵێتەوە و فێری منداڵان بکات.

ناوبراو درێژەی دا: هەروەها ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەرنامەڕێزی دەرسی پەروەردە و بارهێنان ئەرکیەتی لە چوارچێوەی پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی و بە بەشداری کارناسانی هەر ناوچەیەک و لێزانانی ئەو بوارە، نیسبەت بە بەرهەمهێنان و دروست کردنی ناوەرۆکی پەروەردەیی ئەدەبیاتی زمانە خۆجەییەکان هەوڵ بدات.

نوێنەری مەهاباد لە لەمجلیس وتیشی: کۆتاییەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی مادەی پازدەیەمی دەستووری ئێران سەبارەت بە فێر کردنی زمانە خۆجەییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئێران دوای تاوتوێ کردن و گفتوگۆ و بەرگری من و کۆمەڵێکی دیکە لە نوێنەرەکان بە دەنگی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەروەردە پەسەند کرا.

News ID 40242

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha