بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەحموودزادە ڕایگەیاند: بە پێی ئەو گەڵاڵەیە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان ئەرکیەتی لە ساڵی 1402 تا 1403 ئەدەبیاتی خۆجەیی و ئێتنیکی گونجاوی هەر ناوچەیەک بە شێوەی دوو کاتژمێر لە هەفتە لە پلەکانی حەوتەم و دەیەمی سەرەتایی بڵێتەوە و فێری منداڵان بکات.
ناوبراو درێژەی دا: هەروەها ڕێکخراوی لێکۆڵینەوە و بەرنامەڕێزی دەرسی پەروەردە و بارهێنان ئەرکیەتی لە چوارچێوەی پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی و بە بەشداری کارناسانی هەر ناوچەیەک و لێزانانی ئەو بوارە، نیسبەت بە بەرهەمهێنان و دروست کردنی ناوەرۆکی پەروەردەیی ئەدەبیاتی زمانە خۆجەییەکان هەوڵ بدات.
نوێنەری مەهاباد لە لەمجلیس وتیشی: کۆتاییەکانی خەزەڵوەری ئەمساڵ گەڵاڵەی بەڕێوەچوونی مادەی پازدەیەمی دەستووری ئێران سەبارەت بە فێر کردنی زمانە خۆجەییەکان لە قوتابخانە و زانکۆکانی ئێران دوای تاوتوێ کردن و گفتوگۆ و بەرگری من و کۆمەڵێکی دیکە لە نوێنەرەکان بە دەنگی ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەروەردە پەسەند کرا.
Your Comment