هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هێرش بکاتە سەر مۆڵکەگانی داعش

مه‌سعود بارزانى داواكاریه‌ك ئاراسته‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە ھێزی پێشمەرگە ئامادەکاریی زیاتر بکات‌و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت‌و لەدۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان‌و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌په‌یامێكدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕایگه‌یاندوه‌، بەداخێکی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لەئەنجامی پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لەقەرەسالم لەسنوری ناوچەی پردێ، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھیدو برینداربون.

جەختیشده‌كاته‌وه‌، "پێویستە تۆڵەی خوێنی شەھیدەکانمان لەتیرۆرستان بکرێتەوە، بەھۆی زۆربوونی جموجوڵ‌و پەلامارەکانی تیرۆریستان لەمدواییانە پێویستە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادەکاری زیاتربکات‌و تەکتیکی جەنگی بگۆڕێت‌و لەدۆخی بەرگریکردنەوە بکرێتە ھێرشبردن بۆ سزادان‌و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش".

News Code 40231

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha