بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەرانی حیزبەکان و ڕەوتەکانی شاندی هاواهەنگی شێعەکانی عێراق سبەینێ دانیشتنێکی گرینگ لە گەڵ موقتەدا سەدر لە نەجەف بەڕێوە دەبەن کە چاوەڕوان دەکرێ لەوێدا نەخشەی سیاسی داهاتووی عێراق دابڕێژرێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی پێنشەمە یەکەمین دانیشتنی هاوبەش لە نێوان شاندی هاواهەنگی شێعەکان بە بەشداری موقتەدا سەدر لە ماڵی هادی عامری بەڕێوە چوو.
لەم دانیشتنەدا نووری مالکی ڕێبەری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم ڕێبەری بزووتنەوەی حکمەتی نەتەوەیی بەشدار بوون و لە کۆتاییدا بڵاوکراوەیەکیان دەرکرد کە تێیدا داکۆکی کرابوو دەبێ هەنگاوی جیدی بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ گەندەڵی هەڵبگیردرێت.
کۆبوونەوەی نەجەف هەوڵی دوژمنان بۆ پێک هێنانی قەڵشت لە نیوان شێعەکان پووچەڵ دەکاتەوە
زۆر کەس پێیان وایە بەڕێوەچوونی دانیشتنی هاوبەش لە گەڵ سەدر هەوڵی بیانییەکان بۆ پێک هێنانی قەڵشت لە نێوان شێعەکان ناکام دەکات.
پێشتر عەرەبستان و ئەمریکا هەوڵی زۆریان دابوو دووبەرەکی و شەڕ لە نێوان شێعەکانی عێراق پێک بێنن بەڵام لە ڕێگای بەڕێوە چوونی ئەم دانیشتنە هاوبەشانەوە هەموو ئەو هەوڵانە ناکام مایەوە.
ئەم شاندە هەروەها رایگەیاند: بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوە داکۆکیان کردە سەر پێویستیی چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان و بە تایبەت هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق.
لەم دانیشتنەدا هەروەها داکۆکی کرایە سەر پشتیوانی لە حەشدی شەعبی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەروەها ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی وەکوو کارێکی نەشیاو و تاوان لێک درایەوە.
تەوەرەکانی کۆبوونەوەی نەجەف
دانیشتنی "نەجەف" درێژەدەری دانیشتنی پێشوو و بێگومان زۆر گرینگ و چارەنووس سازە؛ دانیشتنێک کە تێیدا نەخشەی سیاسی داهاتووی عێراق دادەڕێژرێت و هەمووان دەبێ پێبەندی بن.
وێدەچێ یەکێک لە گرینگترین تەوەرەکانی دانیشتنی نەجەف لە ڕۆژانی داهاتوو، دیاریکردنی سەرۆکانی دەسەڵاتی سێ لایەنەی عێراق بێت.
پێش بینی دەکرێت ئەم شاندە سەبارەت بە کاتی چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکانیش بڕیار بدەن و هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لایەنە بیانییەکان و بە تایبەت واشینتۆن لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوە نیگەران بن.
Your Comment