ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە شڕناخ دەستی پێکرد

هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە پارێزگای کوردنشینی شڕناخ دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پارێزگای کوردنشینی شڕناخ دەست پێکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، لە درێژەی ئۆپراسیۆنی زنجیرەیی "زستانە" ی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە دژی پەکەکە، سەربازانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان بە بەشداری هێزە خئجەییەکان لە ناوچەی دلاڤی هەربێ و گەلی شەوێ سەربە شاری گوچلو قوناک دەست پێکرد.

ئەو ئۆپراسیۆنە لە حاڵێکدا لە شڕناخ بەڕێوە دەچێت کە دۆخی نائاسایی ئەمنیەتی هەر لە ئەو پارێزگایە لە ئارادایە.

News Code 40225

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha