AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٤ ٠٨:٢٥

بۆ ماوەی چوار مانگ و چەندەمین جارە؛

ئەمریکا، ڕێگە دەدات ئێران وزە بۆ عێراق دابین بکات/ بەری کرانی بەغدا لە گەمارۆکانی ئێران

ئەمریکا، ڕێگە دەدات ئێران وزە بۆ عێراق دابین بکات/ بەری کرانی بەغدا لە گەمارۆکانی ئێران

ڕاپۆرتەکانی نیشانی دەدەن کە ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکانی بۆ کڕینی وزە لە ئێرانەوە بۆ ماوەی 120 ڕۆژی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە واشنتۆن فی بیکەن، ئەمریکا بەری کردنی عێراق لە گەمارۆکان بۆ کڕینی وزە لە ئێرانی بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە درێژ کردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو مێدیا، دەوڵەتی ئەمریکا جارێکی دیکە بەری کردنە پێشووەکانی عێراق بۆ هاوردە و کڕینی کارەباو گاز لە ئێرانی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ واتا لە سەرەتای ئاپەوە تا ئۆگۆست درێژ کردووەتەوە.

پێشتر لە ناوەڕاستەکانی مانگی گەلاوێژی ئەم ساڵیش واشنتۆن ئەو هەوڵەی دابوو.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوڵەتی ترامپ بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڕێکەوتی 8 ی مەی ساڵی 2108 و پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، پیشەی وزەی ئێرانیشی گەمارۆ دا، هەوڵێک کە بە پێی دانپێدانانی بەرپرسانی باڵای واشنتۆن لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە.

News ID 40211

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha