ئۆممەتی ئیسلامی سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لە گەڵ ئیسرائیلی شکستدا

سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: ئۆمەتی ئیسلامی ئەبێ بۆ تێکشکاندنی سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەند لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی هەوڵ بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوزادەیەمین کۆبوونەوە "پێشەنگەکانی بەیتولموقەدەس لە ئەستەنبۆڵ ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوە چوو. لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوە، هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس ئەنجام دا کە لە خوارەوە دێت.

ئیسماعیل هەنیە لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: ئێمە پێمان وایە کە سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەند لەگەڵ دوژمنی زایۆنی ئەبێ تێکبشکێت. گەلانی ئۆمەتی ئیسلامی نابێت ئیزن بدەن کە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ داگیرکەرانی زایۆنی زیاتر لە ئەمە درێژەی هەبێت.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: ئاسایی کردنەوەی پێوەند لەگەڵ ئیسرائیل ئەبێ خێرا ڕابگیردرێت چونکوو ئەو سیاسەتە شتێکی شەڕ نییە. ئاشکرایە کە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تەنیا خزمەت بە تێلاڤیڤە.

هەنیە وتیشی: ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل گەورەیی ئۆمەتی ئیسلامی دەباتە ژێر پرسیارەوە و مێژوو لەناودەبات. هەر بۆیە، ئێمە لە هەموو چینەکانی ئۆمەتی ئیسلامی داوا دەکەین تا بۆ تێکشکاندنی سیاسەتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بێتە مەیدان و لە ئەو بوارە هەوڵ بدەن و داوا لە ئەو وڵاتانەش کە پێوەندیان لەگەڵ تێلاڤیڤ ئاسایی کردووەتەوە دەکەین کە هەڵیبوەشێننەوە.

News Code 40204

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =