AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٣ ٠٩:٤٤

باقری ڕایگەیاند؛

دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێران و وڵاتانی ئەورووۆپی بەردەوام دەبێت

دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێران و وڵاتانی ئەورووۆپی بەردەوام دەبێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە وتی: لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆلکی بۆ وەڵامدانەوە بە پێشنیارەکانی ئێران دەچنەوە پێتەختەکانی خۆیان و بەزوی و لە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لە ڤیەنا درێژەی دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوە چوو و لە ئەو کۆبوونەوە چەند ڕۆژ گفتوگۆ لە ڤیەنا لە نێوان لایەنەکان تاوتوێ کرد.

ناوبراو زیادی کرد: لەسەر ئەو خاڵە جەخت کرا کە پێشنیارەکانی ئێران سەبارەت بە دوو بابەتی هەڵوەشاندنوەی گەمارۆ نایاسایی و ناڤۆکییەکان لەسەر مێزە.

جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: لایەنەکان پێویستیان بە ئەوە بوو کە لەسەر پێشنیارەکانی ئێران بیر بکەنەوە و بەم پێیە ئەو دەرفەتە درایە لایەنە بەرانبەرەکان تا دوای ڕاوێژ لەگەڵ پێتەختەکانیان بەزوویی و لە هەفتەی دایاتوو گفتوگۆکان لە ڤیەنا درێژەی هەبێت.

News ID 40201

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha