كۆمپانیاكانی پارتی مانگانە بەقەد نیوەی هاوڵاتیانی هەرێم پارەیان دەست دەكەوێت

ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، بەتەنها كۆمپانیاكانی پارتی مانگانە بەقەد نیوەی هاوڵاتیانی هەرێم پارەیان دەست دەكەوێت لە داهاتی نەوت كە نزیكەی ٣٠٠ ملیار دینارە جگە لەوپارەیەی لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنوریەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و دەروازەی وەلید دەستیان دەكەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەك وەڵامێك بۆ هێڤیدار ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی پارتی كە وتبووی داهاتی سلێمانی ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت، سەركۆ ئازاد ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: ئەم حكومەت فێری ڕاو ڕووت بووە، لە بیانو دەگەڕێت، بەتەنها كۆمپانیاكانی پارتی مانگانە بەقەد نیوەی هاوڵاتیانی هەرێم پارەیان دەست دەكەوێت لە داهاتی نەوت كە نزیكەی ٣٠٠ ملیار دینارە جگە لەوپارەیەی لە قاچاخچێتی لە خاڵە سنوریەكانی حاجی ئۆمەران و ئیبراهیم خەلیل و دەروازەی وەلید دەستیان دەكەوێت و بەڕۆژی ڕووناك دەیخۆن.

‎ئەو پەرلەمانتارە لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: دەستی چەوری خۆتان بە سلێمانی مەسڕن، داهاتی زانكۆكانی سلێمانی مانگانە چوار ملیار دینارە كە دەینێرن بۆ هەولێر، بەڵام حكومەت مانگانە ملیارێكیان بۆدەنێرێتەوە، ئەم حكومەتە چەند ساڵە ئامادە نیە مانگایەك بكڕێت بۆ كۆلێژی ڤێتێرنەری سلێمانی و پارەی دەستەیەك سابونیان بۆسەرف ناكات وەك ئەوەی سلێمانی بەشێك نەبێت لە كوردستان.

‎دەشڵێت: ئێمە حەزدەكەین هەموو كوردستان ئاوەدان بێت بەس كەی ڕەوایە پارە هەبێت بۆ ڕێگای هەولێر دهۆك، تونێلی پیرمام سەری ڕەش، شەقامی ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری و ئێستاش ١٥٠ مەتری بەڵام پارەنەبێت بۆ چاكردنی ڕێگای كەلار سلێمانی، ڕانیە سلێمانی و شەقامی ١٠٠ مەتری؟ كە بەپێی ئامارە فەرمیەكان ڕۆژانە بەهۆی خراپی رێگاوبانەكانەوە دوو كەس گیان لەدەست دەدەن و زیاتر لە ١٣ كەس بەتەنها لە ڕۆژێكدا برینداردەبن كە ئۆباڵیان بە ئەستۆی سەرۆكی حكومەتە.

‎پەرلەمانتارەکەى یەکێتى دەپرسێت جاران نەوت بە كەمتر لە ٢٠ دۆلار بوو مانگانە ٣٥٠ ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەچوە وەزارەتی درایی ئەی ئێستا كە نەوت بە ٧٠ دۆلارە بۆ هەر ٣٥٠ ملیۆن دۆلار دەنێرن بۆ وەزارەتی دارایی، باقیاتەكەی كێ دەیخوات؟ پێم ناڵێن ئەو پارە زۆرەی كە دەمێنێتەوە لە موچە كە زیاترە لە ٣٠٠ ملیار دینار چی لێدەكەن؟ كەچی موچەكەشی بەجوانی لێ دابەش ناكان؟

‎لەكۆتایدا گەڵاڵی هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەم ناحەقیە گەورەیەی لە خەڵكی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی ئازیز دەیكەن ڕەنگە چیتر بڕ نەكات و چیتر یەكێتی و خەڵكی سلێمانی ئەم سەبری ئەیوبەیان نەمێنێت.

News Code 40162

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha