ئێنریکە مورا لە هەوڵ و تێکۆشانی زۆر لە سەروبەری دانوستانی ڤیەنا هەواڵی دا

جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وێڕای ئاماژە بە دیدار و وتووێژی ڕۆژی پێشوو و ئەمڕۆ، ڕایگەیاند: ئامادە کردنی ڕەوتی دانوستانەکان بە شێوەیەکی خێرا لە حاڵی ئەنجام دایە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مورا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە نێزیکی بەڕێوەچوونی دانوستانی ڤیەنا، ڕایگەیاند: هەوڵ و تێکۆشانی زۆر لە سەروبەری دانوستانی ڤیەنا لە ئارا دایە.

ئەو بە بڵاوکردنەوەی تویتێک وتی: بۆ خولی حەوتەمی دانوستانی ڤیەن هاتووین تاکوو بەرجام بۆ ڕێگای ڕاستی خۆی بگەڕێنینەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بڕیارە لە گەڵ هاوکارانی ئەورووپی و ئەمریکی خۆی پێش دانوستان، دیدار و وتووێژ بکات.

News Code 40140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =