دوو بنەماڵەی حاکم لە سەر کوردستان مووچەی بندیوار بە 50 هەزار کەس دەدەن

سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات کە حزب کانی پارتی دیمۆکرات ‌و یه‌كێتى نیشتمانی خاوه‌نى 50 هه‌زار موچه‌خۆرى بندیوارن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات کە پارتى‌و یه‌كێتى خاوه‌نى 50 هه‌زار موچه‌خۆرى بندیوارن، ده‌شڵێت:"بەپێی یاسای چاکسازییەکەی خۆیان، دەبوو موچەی ئەو دەیان هەزار بندیوارە ببڕدرایە، بەڵام دەستیان بۆ یەک بندیواریش نەبردوە".

عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆیی‌و له‌سه‌ر داواكاریه‌كانى خوێندكاران نوسیویه‌تى:"ئاخر مەعقول نییە ئیدیعای قەیرانی دارایی‌و کەمی داهات بکەیت، بەڵام دەست نەبەیت بۆ بڕینی موچەی حەرامی هەزاران بندیواری خۆتان!".

وتوشیه‌تى:"پارتی‌و یەکێتی بەهەردوکیان سەروی 50 هەزار بندیواریان هەیە، بەپێی یاسای چاکسازییەکەی خۆیان دەبوو موچەی ئەو دەیان هەزار بندیوارە ببڕدرایە، بەڵام دەستیان بۆ یەک بندیواریش نەبردوە!".

سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى وتوه‌، "ئەگەر ڕاستگۆن‌و داهاتتان کەمە، دە ئەو بندیوارانە ببڕن‌و کێشەی دەرماڵەی قوتابیان‌و چاودێریی کۆمەڵایەتی پێ چارەسەربکەن".

News Code 40090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha