هۆشداریی سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان

سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی سەبارەت بە ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دا و داکۆکی کردە سەر جێبەجێ کردنی داخوازی خوێندکاران.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین بەهادین سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاردانەوە بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و توندوتیژی لەم خۆپیشاندانە، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

ئەو وتی: داواکاری خوێندکاران یاساییە و ئاڵۆزی و توندوتیژی لە بەرانبەر خوێندکاران بۆتە هۆی تێکدانی ناوەندە فێرکارییەکان و زانکۆکان.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئەم دۆخە بەستێنێک بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسی لە هەرێم ساز دەکات. هیوادارین دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەم زوانە کێشەی خوێندکاران چارەسەر بکات و داخوازییەکانیان جێبەجێ بکات.

شیاوی ئاماژەیە خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی چوار رۆژە دەستی پێ کردووە و پۆلیسی هەرێم لە گازی فرمێسک ڕێژ دژی ئەوان کەڵکی وەرگرتووە. خوێندکاران داوای دانی تێچووی زانکۆ دەکەن.

News Code 40089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =