AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١ ١٦:١٦

مافزانی ناسراوی کوردی عێراقی:

لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا ناوێ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نەبراوە

لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا ناوێ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان نەبراوە

مافزانی ناسراوی کوردی عێراقی ڕایگەیاند کە لە یاسای بنەڕەتی عێراقدا هیچ ناوێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان نەبراوە و تەنیا بە هێزەکانی سنوورەوانی ئاماژە کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی سپی میدیا، حاکم شێخ لەتیف مافزانی ناسراوی کوردی عێراقی، لە لاپەڕەی فەیس بووکی خۆیدا ئاماژەی بۆ پەیامی ئەم دواییانەی موقتەدا سەدر سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە: ئەم داخوازییە لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕاگەیندراوە.

ئەو وتیشی: لە ماوەی ٣٠ ساڵی ڕابردوودا شتێک بە ناوی هێزی پێشمەرگە نەماوە و ئەوەی ئێستا هەیە، هێزی چەکداری ژێر دەسەڵاتی حیزبەکانە کە تەنانەت لە ئاستی حیزبیشدا نەماوە و لە هەندێ ناوچە بە تایبەت لە سلێمانی بۆتە هێزی ژێردەسەڵاتی کەسایەتییەکان.

ناوبراو ڕایگەیاند: ئیزن بە پێشمەرگە نادرێت کە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان سەبارەت بە بەرگری لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە ببات بۆیە دەبینین لە ساڵی ١٩٩١ تا ئێستا ئەم هێزانە جگە لە شەڕی داعش لە هیچ شەڕێکی دیکەدا بەشدار نەبوون و ئیزنیان نەدراوە بەرگری لە خاکی خۆیان بکەن بۆیە بوون و نەبوونیان جیاوازییەکی نییە.

ئەم مافزانە کوردە داکۆکی کرد: بوونی هێزی پێشمەرگە لە وەها دۆخێکدا نەک هەر بەرژەوەندییەکی بۆ هەرێمی کوردستان نییە بەڵکوو تێچووی زۆریشی هەیە و گەندەڵی بەدواوە بووە و پێگەی ئەو هێزەی تێکداوە.

News ID 40061

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha